شۆخترين ژنه هونه‌رمه‌ندى ئيتاڵيا په‌نا ده‌باته به‌ر پوتين
K24 – هه‌ولێر:
ژنه هونه‌رمه‌ندى ئيتاڵيايى ئورنيلا موتى رايگه‌ياند، ده‌يه‌وێت ببێته خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى رووسيايى و له ئێستاشه‌وه كار بۆ ئاماده‌كردنى به‌ڵگه‌نامه پێويسته‌كان بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات.
هاوكات ئه‌ليكسه‌نده‌ر ريڤا هونه‌رمه‌ندى رووسيايى رايگه‌ياندووه، موتى داوايكردووه به‌يه‌كه‌وه كليپێكى هاوبه‌ش به‌رهه‌مبهێنن.
له وه‌ڵامى ئه‌و داوايه‌دا گوته‌بێژى ره‌سمى كرملين دميترى بيسكۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر داوايه‌كى له‌و جۆره‌مان ئاراسته بكرێت، سه‌رۆكى رووسيا راسته‌وخۆ خۆى چاوى پێى ده‌كه‌وێت و بڕيارى له باره‌وه ده‌دات.
بيسكۆڤ ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، زۆر كه‌سايه‌تى ئه‌وروپى و خۆرئاوايى به‌م دواييانه داواكارى له‌و جۆره‌يان ئاراسته‌ى رووسيا كردووه.
له 3ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵدا سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين ره‌زامه‌ندى پيشاندا بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه به ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌مريكايى ستيڤن سيگال.
هه‌روه‌ها پۆتين له 2013دا ره‌گه‌زنامه‌ى رووسيايى به‌خشييه ئه‌كته‌رى سينه‌مايى گێرار دوبارديۆ.