كلاشینكۆف فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان درووستده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای كلاشینكۆفی رووسی، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی به‌ناوی "ZALA 16E5" به‌رهه‌مهێناوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی رووسیا به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و فڕۆكه‌نوێیه بۆ چاودێری درووستكراوه و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 16 كاتژمێر له ئاسماندا بمێنێته‌وه و له دووری 150 كیلۆمه‌تریش، زانیاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و بنكه‌یه‌ی لێیه‌وه هه‌ڵفڕیوه.
فڕۆكه‌كه سیسته‌مێكی كامێرای چاودێری ڤیدیۆ و فۆتۆی له خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ بینینی شه‌وانه و تۆماركردنی ڤیدیۆ به تیشكی ژێرسوور هه‌یه.
ئه‌م فڕۆكه نوێیه، توانای خۆپاراستنی له هێرشی ئه‌لیكترۆنی و ته‌شویش هه‌یه، له‌كاتی پچڕانی په‌یوه‌ندی به بنكه‌كه‌ی، راسته‌وخۆ سیسته‌می فڕۆكه‌وانی ئۆتۆماتیكی ده‌كه‌وێته كار و ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ی.
كێشی ئه‌م فڕۆكه نوێیه‌ی كلاشینكۆف، 30 كیلۆگرامه و درێژی باڵه‌كانیشی 5 مه‌تر ده‌بێت، له رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵده‌درێته ئاسمان و پێویستی گۆڕه‌پان و مه‌دره‌جی تایبه‌ت نییه.
ئێستا ئه‌م فڕۆكه‌یه له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه و ساڵی داهاتوو ده‌خرێته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.