ئه‌و وێنانه‌ی پاش سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ئه‌مریكا داده‌پۆشن
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جموجوڵی نه‌ژادپه‌رستانه له‌م وڵاته روو له زیاد بوونه.
زیاتر له 200 هێرش و ئازاردانی نه‌ژادپه‌رستانه پاش سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له ئه‌مریكا تۆمار كراون و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به رێگه‌ی نووسین و دروشم له شوێنه گشتییه‌كان بووه.
نزیكه‌ی ته‌واوی هێرشی نه‌ژادپه‌رسته‌كانی ئه‌مریكا دژی ره‌ش پێستان و موسڵمانان بووه، كه به زۆری سووكایه‌تی به ره‌شپێستان ده‌كرێت.
دروشمه‌كانی وه‌ك "ژیانی ره‌شپێستان گرنگ نییه"، "دووباره ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه سپی پێست" و "ئه‌گه‌ر لێره له دایك نه‌بووی، شته‌كانت كۆ بكه‌وه" و زۆرێكی له دروشمه‌كانی دیكه.
له هه‌ندێ حاڵه‌تیش راسته‌وخۆ له‌نێوان هاووڵاتیان روویدا، كاتێ كه هه‌ندێ كه‌س به شێوه‌یه‌كی نه‌ژاد په‌رستانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ره‌ش پێست یان موسڵمانان كردووه.
تره‌مپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی ده‌ركرنی موسڵمانان و مه‌كسیكییه‌كان له ئه‌مریكا دابوو، هه‌رچه‌نده پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بوو، به‌ڵام زیاتر وه‌ك پۆپۆلیستێك به‌ده‌ر ده‌كه‌وت و هێرشی ده‌كرده سه‌ر ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌برده ژێر پرسیار و ره‌تی ده‌كرده‌وه.