شه‌قامه‌كانى هۆڵه‌ندا ده‌بێته پلاستيك
K24- هه‌ولێر
وابڕياره له‌كۆتايى ساڵى 2017 زۆربه‌ى شه‌قامه‌كانى هۆڵه‌ندا ببێته پلاستيك.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووته‌وه، كۆمپانياى "فۆلكر فيسل"، رايگه‌ياندووه، له‌پلانياندايه، بۆ كۆتايى ساڵى 2017 له‌داهێنانێكى نوێ‌دا زۆربه‌ى شه‌قامه‌كانى هۆڵه‌ندا بكه‌نه بلاستيك، چونكه پێيانوايه ليخۆڕينى ئۆتۆمبێل له‌سه‌رى خۆشتره و هه‌روه‌ها جوانييه‌كى بێ وێنه‌ش ده‌به‌خشێته شاره‌كه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره پلاستيكه ئه‌وه‌نده به‌و ئاسانييه پيس نابێت و تاڕاده‌يه‌ك دۆستى ژينگه‌يه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م شه‌قامه پلاستيكييه، به‌رگه‌ى پله‌ى گه‌رمى له 40 تاكو 80 پله‌ى سه‌دى ده‌گرێت و ده‌توانرێت، بۆرى زێرابه‌كانيش به‌ناودا تێپه‌ڕ بكرێت و ده‌رنه‌كه‌وێت.