وه‌زیری ناوخۆی به‌لجیكا ژماره‌ی گه‌نجانی ئه‌و وڵاته له‌ناو داعش ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جان جامبۆن، وه‌زیری ناوخۆی به‌لجیكا، هۆشداری له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 3 بۆ 5 هه‌زار چه‌كداری داعش ده‌دات بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، كه ئێستا له ریزی رێكخراوه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌لجیكا، ژماره‌ی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی له ریزی چه‌كدارانی داعش، به 3 بۆ 5 هه‌زار چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كات و ده‌ڵێت: "داعش ئێستا له مووسڵ و ره‌ققه له ژێر گوشاردایه و چه‌كدارانی به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌و دوو شوێنه، پێویسته وریا بین له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه، كه 2 سه‌دیان به‌لجیكین، به‌ڵام كۆی گشتی چه‌كدارانی ئه‌وروپی داعش نزیكه‌ی 3 بۆ 5 هه‌زار ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌واوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و زانیاری ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ئه‌وروپا ئاماده‌بین".