بە ڤیدیۆ..دەست بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی داعش داگیرا
K24 - عەلی رەش
دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە چەندین ناوچە تووشی شكست بوون، بەشێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنیان لێ جێماوە و كەوتووەتە دەستی سوپای عێراق.
سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ئەو چەك و تەقەمەنیانە كە لە گوندی عەلی رەش و دەوروبەری لە باشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ دەستیان بەسەردا گیراوە، چەندین جۆر تەقەمەنی تێدایە كە بەشێكی زۆر خۆیان دروستیان كردووە و دژی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەكاریھێناوە".
وەك پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ كرد، لە نێو ئەو پێداویستیە سەربازیانەی داعش كە دەستی بەسەردا گیراوە ئۆتۆمبێلێك ھەیە بۆ گواستنەوەی ئەمیرەكانیان بەكاریان ھێناوە، ھەروەھا دەبابە و چەندین جۆر بۆمبی چێنراو لەناو كەلوپەلە سەربازییەكان ھەن بە چەند جۆر دروستان كردون.