نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چێته ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بریتانیاوه ده‌چێته ئه‌مریكا، له كاتێكدا بڕیار بوو له‌م رۆژانه‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ناكاو بڕیاریداوه بچێته ئه‌مریكا و واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم تا ئێستا دیار نییه.
ئه‌و میدیانه به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵی سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بۆ ئه‌مریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ سه‌ردانی پزیشك و چاره‌سه‌ری پزیشكییه.
نه‌وشیروان مسته‌فا كه به هۆی نه‌خۆشی له بربڕه‌ی پشتی چه‌ندین جار چووه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌تی بریتانیا و ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه‌ته‌وه،به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ورد له سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی رابگه‌یه‌نرێت هه‌واڵی چوونی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه.
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی 3/9/2016 هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بریتانیا و ئه‌وكات راگه‌یه‌نرا كه سه‌ردانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكییه،به‌ڵام دوای مانه‌وه‌ی زیاتر له 70 رۆژ له‌و وڵاته هێشتا دیارنییه كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری چوون بۆ ئه‌مریكایداوه.