بە ڤیدیۆ..لە گەڕەكی سەلامی مووسڵ شەڕ بەردەوامە

kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

گەڕەکی سەلام لەباشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ تا ئێستا شەڕو رووبەروبونەوە لە نێوان داعش و سوپای عێراق بەردەوامە و ھێزە عێراقییەکان توانیویانە بەشێكی زۆری گەڕەکەکە کۆنترۆڵ بکەنەوەو ئێستا سوپا پشتی لەداعش گرتووەو دەیانەوێت سەرجەم چەکدارەکانی ئەو گرووپە لەو ناوچەیە گەمارۆ بدەن.