29 وڵاتی ناو هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش كۆدهبنهوه
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ ئەندامانی ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی چەکدارانی داعش لە شاری بەرلینی پایتهختی ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ٢٩ سەرکردەی وڵاتانی جیھانی بەشداری لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكەن، له كاتێكدا ژمارەی ئەندامانی ناو ئەو ھاوپەیمانێتییە له بنهڕهتدا ٦٦ وڵاتن.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەو ھاوپەیمانێتییەدا، ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی باراک ئۆباما بەڕێوەدەچێت و زۆربەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لەو ھاوپەیمانێتییە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
تا ئێستا دیار نییە کە وا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە بەشدار دەبێت یان نا، بەڵام لە دوا کۆبوونەوەی ھاوپەیمانێتییەکە کە لە واشنتن بەڕێوەچوو، بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.