ئه‌ردۆغان: وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتی داعشن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێك له په‌رله‌مانی پاكستان رایگه‌یاند: "وڵاتانی رۆژئاوا له پشت داعشن. ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌كه‌كانی داعشدا گرتووه كه سه‌رچاوه‌كانی رۆژئاوایه، هه‌مووی ئه‌وانه له دژی جیهانی ئیسلامی به‌كار ده‌هێنن".
ئه‌ردۆغان له وته‌كانیدا رایگه‌یاند: "له شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بین و پێشی وایه ئه‌و رێكخراوه دوور و نزیك په‌یوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه نییه. ئه‌و زیانه‌ی كه ئه‌وان بۆ ئیسلام هه‌بووه، هیچ كه‌سێكی تر ئه‌م زیانه‌ی له ئیسلام نه‌داوه".
لێدوانی ئه‌ردۆغان پاش ئه‌وه‌ی دێت كه گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند پشتگیری توركیا ناكه‌ین له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناحیه‌ی باب له باكووری سوریا، پێشی وایه توركیا لسه‌ر ئاستی خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری هه‌وایی ناده‌ته هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
جۆن دوریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئه‌مریكا هێزه‌كانیشی كشاندووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بڵاوه‌یان پێكردبوو.