كریستیانۆ و مێسی له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته كێبڕكێ ده‌كه‌ن
وڵاتی ئیمارات خۆی بۆ مه‌راسیمێكی گه‌وره ئاماده ده‌كات كه بڕیاره مانگی داهاتوو له دوبه‌ی به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا وه‌ك ساڵانی پێشوو باشترینه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 نۆڤێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی (The National sport) ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (گڵۆب سۆكه‌ر) راگه‌یاند كه بڕیاره له رۆژانی 27 و 28ـی مانگی داهاتوو له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا باشترینه‌كانی ساڵ خه‌ڵات بكرێن.
باشترین یاریزانه‌كان
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، شه‌ش یاریزان كێبڕكێ ده‌كه‌ن، دوو یاریزان له یانه‌ی ریال مه‌درید كه پێكهاتوون له (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بێنزیما)، هاوشانی ئه‌م دوو یاریزانه (لیۆنێل مێسی، گۆنزالۆ هیگواین، ئه‌نتوان گریزمان و جیمی ڤاردی) ده‌بینرێن.
باشترین یانه‌ی ساڵ
پێنج یانه‌ی ئه‌ورووپا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (گڵۆب سووكه‌ر) به‌ربژێرن (لیگا وارشۆی پۆڵه‌ندی، لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی، سێڤییای ئیسپانیا، مۆڵده‌ی نه‌رویج و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا.
باشترین راهێنه‌ره‌كان
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر، پێنج راهێنه‌ر به‌ربژێر كراون (كلاودیۆ رانیێری ـ لیسته‌ر سیتی)، (فێرناندۆ سانتۆس ـ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال)، (ئالێگری ـ یوڤێنتۆس)، (ئۆنای ئیمری ـ سێڤییای پێشوو)، (زینه‌دین زێدان ـ ریال مه‌درید).
خه‌ڵاتی Globe Soccer كه ساڵانه له دوبه‌ی ساز ده‌كرێت، له مه‌راسیمه‌كه‌دا باشترین ناوبژیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیش دیاری ده‌كرێت، كریستیانۆ له 2014 وه‌ك باشترین یاریزانه خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.