به ڤیدیۆ: ئه‌و شێخه‌ی 52 ساڵ به رووتی له‌ناو چاڵێكدا ژیا
K24 – هه‌ولێر
به هه‌زاران كه‌س به‌شداری مه‌راسیمی به خاكسپاردنی ئه‌و شێخه‌یان كرد كه بۆ ماوه‌ی 52 ساڵ به رووتی له‌ناو چاڵێكی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ژیا.
شێخ ئەكبەر عه‌بدولره‌حیم حه‌مدانی ناسراو به "شێخی رووت" له گوندی سوس له قامولای میسر له ته‌واوی پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كرد و موریدی هه‌بوو و بۆ ماوه‌ی 52 ساڵ جلوبه‌رگه‌كانی فرێ دا و به به‌تانییه‌ك به رووتی له‌ناو چاڵێك به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ژیا.
سۆفیگه‌ری ئه‌و شێخه و شێوه‌ی ژیانی، چه‌ندین چیرۆك و ئه‌فسانه له‌لای خه‌ڵكی میسر لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
شیخی رووت رۆژی پێنجه‌شه‌ممه به خاك سپێردرا، ته‌مه‌نی 85 ساڵ بوو و له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی چاڵێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵكه‌ند و جلوبه‌رگه‌كانی ده‌رهێنا و تا كۆتایی ژیان له‌م چاڵه‌دا ژیا و ناو و ئاویشی هه‌ر له‌م چاڵه‌دا خوارد و له‌گه‌ڵ كه‌س قسه‌ی نه‌ده‌كرد، تا ئه‌وكاته بووه شوێنێك بۆ سه‌رلێدانی زۆرێك له موریدانی پێره‌وكارانی سۆفیگه‌ری له میسر و چه‌ندین داستان و چیرۆكیان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه.