باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا كرا بوو
رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی فره‌نسا براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر و خه‌ڵاتی فیفای تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا كردووه كه ئه‌مساڵ به جیا خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2016، فرانسیس ئه‌لێكس، نووسه‌رێكی وه‌رزشی فه‌ره‌نسایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا، كریستیانۆ به باشترین یاریزانی 2016 ده‌ستنیشان ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، نووسه‌ر به‌و په‌ڕی گره‌نتی و دڵنیاییه‌وه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كه گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئه‌مساڵ به ته‌نیا ده‌یبه‌خشێت، خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجێنتینی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه تا ئێستا له 2016 خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ و ئه‌سیسته.