قوتابیانی مووسڵ لە خوێندن بێبەش دەكرێن
K24 - حەسەن شام
پەلاماری چەکدارانی داعش تەنیا بۆ سەر مرۆڤەکان نەبوو، ئەوان بە چوون و دەستبەسەرداگرتنی ھەر شوێنێک کۆمەڵێک بەھایان لە ناو برد، یەکێك لەوانە زانست و خوێندنە، مامۆستایەک کە ئێستا ئاوارە بووە و لە كەمپی حەسەن شام ژیان بەسەردەبات دەڵێ، لەگەڵ ھاتنی داعش زانست قوفڵی لێدرا، قوتابییەکی ئاوارەش ئەوە دەخاتەڕوو، لەگەڵ ھاتنی داعش ھەموو وانەکان قەدەخە کران و تەنیا باسی شەڕ و کوشتن بوو بۆیە نەچوینەوە قوتابخانە.