هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵه خۆشه‌كه‌یان پێگه‌یشت
لیۆنێل مێسی دوای چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا و ئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر سێڵتیك له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا، به هه‌مان شێوه سوارێزیش گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مێسی دوای چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ی كرده‌وه و ئاماده‌یه رۆژی چوارشه‌ممه له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سێڵتیك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی بكات.
مێسی له شه‌ممه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا له خولی ئیسپانی ئاماده نه‌بوو، به‌هۆی كتوپڕی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه راسته‌وخۆ به‌ر له یارییه‌كه تووشی بوو، به‌هه‌مان شێوه سوارێزیش به‌شدارییه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا نه‌كرد، به‌ڵام له ئێستا مێسی و سوارێز گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانان به‌شداری مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی باوگرانایان كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری هاتنی چامپیۆنز لیگ به 7 گۆڵی خاوێن له سێلتیكیان برده‌وه،لیۆنێل مێسی هاتریكی تۆمار كرد و سوارێزیش 2 گۆڵی تۆمار كرد.