خامنه‌یی: ئه‌مریكا سه‌رپێچی له رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی خامنەیی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: لە دۆسیەی ڕێککەوتنی ناوو‌کیدا ئه‌مریكا سه‌رپێچی زۆری كردووه،له نوێترین هه‌نگاویدا ماوه‌ی 10 ساڵی دیكه گه‌مارۆی سه‌ر ئێرانی درێژكردووه‌ته‌وه،ئەگەر گەمارۆ کان جێبەجێ بکرێت بێ گومان رێككه‌وتنی ناوه‌كی ئێران كه ئێرانییه‌كان به"بەرجام" ناویده‌به‌ن هەڵدەوەشێتەوە.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه له كاتی دیدارێكی عه‌لی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ هەزاران بەسیجی ئێرانی، جەختی لەوە کردوەته‌وه" ئەگەر ئەمریکا دووبارە گەمارۆکان دژی ئێران جێبەجێ بکات بێدەنگ نابن وکاردانەوەیان دەبێ.
خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیان دا ئاماژەی به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران و ئەمریکا كردووه و گوتوویه‌تی" :ئێمە ئێستا ناتوانین بڕیار له سه‌ر سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مركا بده‌ین،بەڵام ئیداره‌ی ئێستای ئەمریکا پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناووكی کار دەکات و تا ئیستا چەندین جار سه‌رپێچی كردووه.
هه‌روه‌ها جەختیان لەوەش کردەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای گەمارۆکانی دژ بە ئێران دە ساڵی دیکە درێژ کردووەتەوە و ئەگەر ئەمە ڕوو بدات مانای ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنه‌كه پێشێل کراوە ،ده‌بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا بزانن کۆماری ئیسلامی لەبەرانبەردا کاردانەوەی ده‌بێت.