سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌بوزه‌بی

له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ محه‌مه‌د بن زاید

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان، میرنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌بی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، گه‌یشته‌ ئه‌بوزه‌بی.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شته‌ی بارزانی بۆ ئیمارات چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.