مامۆستايانى ناڕازى: 1/12 خۆپيشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
دڵشاد بابانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى رايگه‌ياند، رۆژى يه‌كى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 خۆپيشاندانى فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌رده‌وام بوونى خۆيان له بايكۆت دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
بڕياره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاتوچۆ به بڕى 100 هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ناوشار و 150 هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شار، ناڕه‌زايه‌تى مامۆستايانى كۆتايى پێنه‌هێناوه.
مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری زیادکردنی 100 تا 150 ھەزار دینارەکەیان رەتکردەوە و دەڵێن متمانەیان بە بەڵێنەکانی حکومەت نەماوە.
دڵشاد بابانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى كاتژمێر 11:00ى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24، رايگه‌ياند، مامۆستايان متمانه‌يان به به‌ڵێنى حكومه‌ت نه‌ماوه.
گوتيشى: ئێمه نامانه‌وێت كۆمپانيا و رێكخراوى مه‌ده‌نى خێرمان پێ بكه‌ن، چونكه ئێمه فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تين و داواكارين ئه‌و سيستمى پاشه‌كه‌وته له سه‌ر مووچه‌ى مامۆستايان و كه‌رتى په‌روه‌رده هه‌ڵگيرێت.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر حكومه‌ت چه‌ندين به‌ڵێنى داوه به مامۆستايان و هيچكاميانى نه‌بردووه‌ته سه‌ر.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى خوێندنيش گوتى: ئه‌و كاته‌ى ئاواره‌كان روويان له هه‌رێمى كوردستان كرد، 15ى ئه‌يلوول ده‌وام ده‌ستيپێده‌كرد، به‌ڵام له شارى دهۆك تا 25ى 12 ده‌وام نه‌كراو و نه‌بووه هۆى دواكه‌وتنى خوێندن و فه‌وتانى ساڵێكى قوتابيانيش.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له راگه‌يه‌ندراوێكدا، يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌ت ده‌ربڕى و داواى شكاندنى بايكۆتى كرد.
يه‌كێتى مامۆستايان له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان ئه‌و بڕيارانه بۆ ئه‌م قۆناغه به باش ده‌زانێت تاوه‌كو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده بكه‌وێته‌وه سه‌ر رێگه‌ى خۆى و به‌ڵێن ده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى داواكارييه‌كانى به‌رجه‌سته بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەوەی گرنگە لەم هەلومەرجە ناسکەی خوێندن، هەموو لایەنێك هاوکاربن تا ئەم پرسە گرنگە لەوە زیاتر نەوەستێت، کە مەترسییە بۆ ئێستا و ئایندەی ئەو شوێنانەی خوێندنی تێدا وەستاوە".