شه‌ڕی موسڵ بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئامانجێكی جیاوازتری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
شه‌ڕی موسڵ بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا جه‌نه‌راڵ نه‌جم جبووری شه‌ڕێكی كه‌سێتییه، كه به دووربین سه‌یری ئه‌و ئاگره ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی داعش، خه‌ڵكه‌كه‌ی بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، جبووری به بێته‌ل به سه‌ربازانی گوت "ئێوه قاره‌مانن" پاش ئه‌وه‌ی كه گوندێكی دیكه‌یان له چه‌كدارانی داعش پاك كرده‌وه.
ساڵی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی داوا له جبووری كرد له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه و یارمه‌تی سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژی داعش بدات.
جبووری به‌م داواكاری خۆشحاڵ بوو و وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی له شه‌ڕی دژی داعش كرد، به‌ڵام به‌هۆی تواناییه‌كانی داعشه‌وه نیگه‌رانه.
ساڵی رابردوو له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆی داعش كرد كه زیندانییه‌كانی ده‌خسته ناو قه‌فه‌سێكی ئاسن و هه‌موویانی كوشت و به‌شێك له قوربانیان ئامۆزاكانی جبووری بوون.
جبووری گوتیشی: "كه‌سوكاری من و هاووڵاتیانم زۆر به‌ده‌ست قاعیده و داعشه‌وه ناڵاندووه، بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه. داعش زۆرێك له ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی من و هاورێیانی منی كوشت".
جبووری خێزانه‌كه‌ی و كاره‌كه‌ی له زانكۆی به‌رگری نیشتیمان له ئه‌مریكا به‌جێهێشت و جارێكی دیكه جلوبه‌رگی سه‌ربازی له عێراق له‌به‌ر كرد.
حه‌زی بۆ توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی كه‌سوكاری و یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی عێراق، هه‌وڵدانێكی جبوورییه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له موسڵ.
به گوته‌ی جبووری هێزه‌كانی عێراقی به چه‌كی قورس و تانك ناتوانن له‌ناو شه‌قامه باریكه‌كانی موسڵ بجوڵێن و داعش‌یش هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانێكی مڕۆیی به‌كار ده‌هنێنت، كه بۆ خۆی چه‌ندین ده‌یه له‌ناو سوپای سه‌دام حوسێن خزمه‌تی كردووه.
له سه‌حرای پشت سه‌ری جبووری دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هه‌ڵگری چه‌ك ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشیكی خۆكوژی كه هه‌وڵی به ئامانجكردنی سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی كاتی بدات ، كه به پاسه‌وان ده‌ور دراوه.
جبوری داعش به شێرپه‌نجه‌یه‌ك ده‌زانێت و ده‌ڵیت هه‌وڵی لابردنی ده‌ده‌ین كه له‌ناو موسل ئه‌ركێكی زۆر سه‌خته.
جبووری ساڵی 2008 چووه ئه‌مریكا و ئێستا زۆر نیگه‌رانه له‌باره‌ی مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش و دوژمنایه‌تی تایفی كه بووه هۆی ناسه‌قامگیر كردنی عیراق.
له ساڵانی 2005 – 2008 قایمه‌قامی ته‌له‌عفه‌ر بووه و شاره‌كه‌ی له چه‌كدارانی قاعیده پاك كرده‌وه و ئاشته‌وایی نێوان سوننه و شیعه به‌رز كرده‌وه.
به شكستی داعش له موسڵ، سه‌ركرده‌كانی عێراق پێویسته جارێكی دیكه رێگه به‌و ئه‌تنیك و دوژمنایه‌تی تایفی نه‌ده‌ن كه یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی داعشی دا.
داعش له سه‌ره‌تادا پشتگیری سوونه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه‌وه په‌راوێز خرابوون.
جبووری داوای كۆتاییهێنان به‌و سیسته‌مه حوكمدارییه ده‌كات كه پۆسته باڵاكان له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی دابه‌ش كراون.
به بڕوای جبووری، ئه‌و كاره ئاسان نابێت، زۆر سه‌خته و هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران حه‌ز له گۆڕانكاری ناكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
گوتیشی ئێستا ته‌ركیزمان له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعشه و هێزه‌كانی عێراقی خشته‌یه‌كی شه‌ش مانگیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ داناوه. به‌ڵام هیواداره تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و داعش تێك بشكێنرێت.
هێزه‌كانی عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ر 60% به‌ری چه‌پی شاری موسڵیان گرتووه، به‌ڵام به‌ری راستی شاره‌كه زۆر مه‌ترسیدارتره.
جبووری به‌وه كۆتایی به قسه‌كانی هێنا "له‌سه‌ره‌تادا رۆژانه رووبه‌ڕووی 60 تا 70 ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو ده‌بووینه‌وه، به‌ڵام ئێستا رۆژانه بۆ دوو یان سێ هێرش كه‌م بووه‌ته‌وه"