بكوژی سەرەكی دكتۆر ھۆشیار دەستگیركرا
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند: "بكوژی سەرەكی دكتۆر ھۆشیار و ھاوكارەكەی دەستگیركران و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە".
لە راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ھەولێردا ھاتووە: "دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لە سەر رووداوی شەھید کردنی مامۆستا دکتۆر وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆلینەوەی ئاسایشی ھەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەست کەوێت و لە ئەنجامیشدا بەرەبەیانی ئەمرۆ 27/11/2016 توانرا بکوژی سەرەکی و ھاوکارەکەی دەستگیر بکرێن و لە ئەنجامی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر راشیگەیاند: "لە پێناو ئاشکرابوونی رەھەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆلینەوە بەردەوامە و گشت رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر".
دەقی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر
دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لە سەر ڕووداوی شەھید کردنی مامۆستا دکتۆر وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆلینەوەی ئاسایشی ھەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەست کەوێت و لە ئەنجامیشدا بەرەبەیانی ئەمرۆ 27/11/2016 ، توانرا بکوژی سەرەکی و ھاوکارەکەی دەستگیر بکرێن و لە ئەنجامی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە. لە پێناو ئاشکرابوونی رەھەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆلینەوە بەردەوامە و گشت رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر27/11/2016