به فه‌رمانی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران به هه‌زاران كه‌س له سێداره‌داون
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای ئێران بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ئه‌حمه‌د مونته‌زیری، كوری ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری ده‌ركرد، كه یه‌كێك بووه له به‌رپرسه باڵاكانی ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌ویش به‌هۆی دزه‌پێكردنی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی باوكی، كه تێیدا له سێداره‌دانی هه‌زاران هاووڵاتی ئێرانی ده‌سه‌لمێنێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێران، دادگای باڵای تایبه‌تمه‌ند به پیاوانی ئایینی، له شاری قوم، بڕیاری 10 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ئه‌حمه‌د مونته‌زه‌ری ده‌ركردووه، به تۆمه‌تی مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و 10 ساڵی دیكه‌ش به تۆمه‌تی ئاشكراكردنی تۆماری ده‌نگی نهێنی و ساڵێكیش به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده له دژی ده‌وڵه‌ت.
به‌ڵام دادگاكه هه‌ندێك هۆكاری بۆ سووككردنی سزای مونته‌زه‌ری داناوه، به جۆرێك تۆمه‌تباره‌كه ته‌نها شه‌ش ساڵ له زینداندا ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رووی 60 ساڵه و برایه‌كیشی له هێرشی "موجاهیدین خه‌لق كوژراوه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش تۆماره‌كانی له دادگا "پاك بووه".
له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، ئه‌حمه‌د مونته‌زیری، تۆمارێكی ده‌نگی 40 خووله‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا باسی له سێداره‌دانی هه‌زاران ئه‌ندامی گرووپی "موجاهیدنی خه‌لق" ده‌كات له ساڵی 1988، به فه‌رمانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی.
ئاماری ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی خومه‌ینی له سێداره‌دراون بۆچوونی جیاوازی له سه‌ره، هه‌ندێك ده‌ڵێن 5 هه‌زار و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له سێداره‌دراون، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له دژی گرووپی "موجاهیدینی خه‌لق" بووه و له‌لایه‌ن شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، تۆمه‌تی خیانه‌تییان درابووه پاڵ.