ئه‌ردۆغان: ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دى سه‌ره‌ڕۆ له‌ناو به‌رين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆكارى له‌شكركێشى سوپاى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر سووريا ئاشكرا كرد.
له ميانه‌ى وته‌يه‌كدا كه له به‌رده‌م نه‌دوه‌ى تايبه‌ت به قودس له ئه‌سته‌مبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتى: ئێمه بۆ ئه‌وه له‌شكركێشيمان كردووه‌ته سه‌ر سووريا تا كۆتايى به حوكمى ئه‌سه‌د بهێنين.
گوتيشى: به گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆم نزيكه‌ى مليۆنێك كه‌س له سووريا كوژراوون و هێشتا به‌رده‌وام خه‌ڵك ده‌مرن، له ناوياندا منداڵ و ژن و پياو هه‌ن. نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له كوێيه؟ چى ده‌كات؟ ئايا له عێراقه؟ نه‌خێر! بێگومان داوامان لێده‌كه‌ن ئارام بگرين، به‌ڵام ئێمه ناتوانين له‌وه زياتر ته‌حه‌ممولى ئه‌و ره‌وشه بكه‌ين و له كۆتاييدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى سوپاى سورياى ئازاد چووينه ناو خاكى سوورياوه.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆچى له‌شكركێشيمان ئه‌نجامدا و چووينه ناو سوورياوه؟ نامانه‌وێت خاكى سووريا ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرين. به‌ڵكو ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌يه ئه‌و زه‌وييه بده‌ينه‌وه به خاوه‌نه راسته‌قينه‌كانيان. كه‌واته ئێمه له‌وێين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بێته دى. له‌شكركێشيمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ حوكمى ئه‌سه‌دى سه‌ره‌ڕۆ دابنێين كه سوورييه‌كان به ده‌وڵه‌تى تيرۆر ده‌تۆقێنێت.
سوپاى توركيا له 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016 سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و له‌شكركێشى كرده سه‌ر خاكى ئه‌و وڵاته به ئامانجى له‌ناوبردنى مه‌ترسى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزى كورديى له رۆژئاواى كوردستان و مه‌ترسى هه‌بوونى چه‌كدارانى داعش وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا باسى ده‌كه‌ن.