11 قوتابی و مامۆستایه‌ك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر

له‌ ناوچه‌ی ئالداغی ئادانای توركیا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی كچانە 11 قوتابی و مامۆستایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و 22 دیكه‌شی بریندار بوون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ قوتابخانه‌ی سێ نهۆمی‌ كەرتی تایبەت به‌هۆی كاره‌باوه‌ بووه‌ .

22 قوتابی له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ خۆیان فڕێداوه‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆی برینداربوون و كاریگه‌ری دووكه‌ڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

پاش سێ كاتژمێر ته‌رمی 11 قوتابی و مامۆستایه‌ك له‌ناو پاشماوه‌ سووتاوه‌كانی قوتابخانه‌ دوزراوه‌ته‌وه‌.