پارتی لەگەڵ كۆمەڵ كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە، رەنگە دوای ئەوەش لەگەڵ پارتە کریستیانەکان کۆببێتەوە.

لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی، وا بڕیارە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی پرۆژەکانی نێوانیان و بۆچوونی ئەو حزبە بزانن، ھەروەھا بۆ ئەوەی پەیامەکەی بارزانی بخەنە پراکتیک و رای کۆمەڵی ئیسلامیش لەوبارەوە وەربگیرێت.

سێ رۆژە پارتی دەستی کردووە بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و بڕیاش وایە ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ ھەردوو باڵەکەی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆببنەوە.