ده‌یویست به ناوی داعش كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات
K24 هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئه‌مریكی له ویلایه‌تی"كارۆلاینای باكوور" رۆژی 29/11/2016 دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌رقاڵی پلاندانا بووه بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات.
ئه‌و كه‌سه ناوی"جاستن سویلڤان" ه و ته‌مه‌نی"20" ساڵه و تۆمه‌تی كوشتنی دراوسێكانی دراوه‌ته پاڵ و پاره‌ی به كه‌سێكیش داوه باوكی بكوژێت.
سویلڤان له به‌رده‌م داگادی فیدراڵی له شاری ناشفیڵی ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور دانی به‌وه‌دا ناوه كه ویستوویه‌تی به ناوی داعشه‌وه كۆمه‌لكوژی ئه‌نجام بدات،هه‌ر بۆیه تۆمه‌تی "بڕینی سنوره‌كانی نه‌ته‌وه‌ییش دراوه‌ته پاڵ ناوبراو، به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌و گه‌نجه سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
داواكارانی گشتی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" سویلڤان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ناوی"جونێد حسێن" كه هاككه‌ر و دزێكی ئه‌لیكترۆنی بریتانی بوو له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندی هه‌بووه كه به‌ر له‌وه‌ی ساڵی رابردوو به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له سوریا بكوژرێت،كاری ئه‌وه بووه خه‌ڵكی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له به‌رژه‌وه‌ندی داعش په‌لكێش بكات.
داواكارێكی گشتی له‌و ویلایه‌ته پێشتر گوتبووی" ئه‌وان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن واژۆ كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌و تۆمه‌تباره به تۆمه‌تی كوشتن به سزای له سێداره‌دان بگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رله‌وه‌ی "سویلڤان" ده‌ستگیر بكرێت، له رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه به نهێنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی فیدراڵی ئه‌مریكی كردووه و له باره‌ی كڕین و ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك و پلانه‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردوون و ئه‌و ئامانجانه‌شی بۆ دیاریكردبوون كه ده‌یه‌وێت په‌لاماریان بدات.