سزای رووپۆش 405 یۆرۆیه
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی له چه‌ند شوێنی گشتی ئه‌و وڵاته رووپۆش ده‌پۆشن سزا بدرێن.
پرۆژه یاساكه رۆژی 29/11/2016 په‌سه‌ندكراوه و پۆشینی رووپۆشی له "قوتابخانه" و "نه‌خۆشخانه" و "هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوبه‌ش" قه‌ده‌غه كردووه،هه‌ر كه‌سێك له‌و شوێنانه‌دا رووپۆش بپۆشێت به بڕی"405" یۆرۆ سزا ده‌درێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" یاساكه به زۆرینه‌ی ده‌نگی "132" ئه‌ندام له كۆی "150" ئه‌ندام په‌سه‌ند كراوه.
ده‌قی ئه‌و ره‌شنووسه‌كه‌ش له لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی "مارك روته " ی لیبراڵه‌كانه‌وه له مانگی ئایاری 2016 دا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كراوه و تێیدا هاتووه" هه‌ر كه‌سێك له قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت رووپۆش بپۆشێت،ده‌بێت سزا بدرێت و یاساغ بكرێت.