عه‌لى باپير: ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره كارێك بكرێت دڵى خه‌ڵك خۆش بكات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياند، ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان باسى ئه‌و پرسانه‌مان كردووه كه پێويست بوون و ده‌مانه‌وێت بگه‌ينه چاره‌سه‌رێك دڵى هه‌موو لايه‌ك خۆش بكات.
ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كۆمه‌ڵ هاوڕايه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه پێويسته چاره‌سه‌رى قه‌يرانه هه‌نووكه‌ييه‌كان بكرێت و به‌يه‌كه‌وه هه‌موو لايه‌ك بتوانن رێگه‌يه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
سه‌باره‌ت به پێشوازيكردن له شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان، كه به سه‌رۆكايه‌تى فازڵ ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى باره‌گاى كۆمه‌ڵى ئيسلامييان كردبوو، عه‌لى باپير گوتى: ئێمه پێشوازى له ميوانى خۆمان ده‌كه‌ين و ئه‌و ساته‌ى ئه‌وان گه‌يشتبوون ئێمه له نوێژدا بووين.