دوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی كۆببنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ لاى لایەنە سیاسییەکان به‌رده‌وامی ده‌بێت و, وابڕیارە هەفتەى داهاتوو سەردانى بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بکات.
گوتەبیژى بزووتنەوەى گۆڕان ئامادەیی خۆیان بۆ پێشوازى شانده‌کەى پارتى دەربڕى، ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتیش ئاماژە به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات و ده‌ڵێت: "هەوڵ دەدەین هەردوو باڵه‌کەى نێو یەکێتى به یه‌كه‌وه پێشوازى لە شانده‌كه‌ی پارتى بکەین".