ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌عس سزاى 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای تاوانه‌كانى تایبه‌ت به ده‌ستپاكی، سزای 15 ساڵ به‌ندكردن، به شێوه‌یه‌كی غیابی به‌سه‌ر هودا عه‌ماش، زانای بایۆلۆژی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا سه‌پاند.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه رایگه‌یاند، هودا عه‌ماش، ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق بووه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی حزبی به‌عس، ده‌ستی به‌سه‌ر پێنج ئۆتۆمبێلی پیك-ئاپدا گرتووه و بۆخۆی به‌كاریهێناوه، له‌كاتێكدا موڵكی وه‌زاره‌ته‌كه بووه.
ئه‌و فه‌رمانگه‌یه راشیگه‌یاندووه، دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ده‌ستپاكی، به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه به‌تایبه‌تیش گوته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
هودا (63 ساڵ)، كچی ساڵح مه‌هدی عه‌ماشه، كه یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی رابردوو، ئه‌و به‌رپرسه پۆستی وه‌زیری چه‌ند وه‌زاره‌تێكی وه‌رگرتووه، به‌سی زانستی بایۆلۆژی له زانكۆی میزوری ته‌واوكردووه له ئه‌مه‌ریكا.
له كۆتایی ساڵه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی به‌عس له عێراق، بڕیاردا هودا ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس و تاكه ژن بوو له‌كاتی شه‌ڕی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه داواكرابوو، دوای 2003 ده‌ستگیركرا و له ساڵی 2005دا ئازادكرا، دواتر وڵاتی به‌جێهێشت و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.