پێنج نامۆترین هه‌وڵی تیرۆركردنی كاسترۆ
K24 - هه‌ولێر:
فیدل كاسترۆ، له ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك سه‌رۆكی كوبا، 638 جار هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه، زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانیش له‌لایه‌ن ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه بووه، به‌ڵام كاسترۆ به هیچ یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه كۆتایی نه‌هات و دواجار به‌هۆی نه‌خۆشی و له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
خانمه ئه‌كته‌رێكی سه‌رنجڕاكێش 1959
له ساڵی 1959 هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ماریتا لۆرێنزی ئه‌كته‌ری بۆ تیرۆركردنی فیدل كاسترۆ به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی جوانیه‌كه‌ی سه‌رنجی ئه‌و سه‌ركرده‌یه رابكێشێت و ببێته خۆشه‌ویستی و دواتریش له رێگه‌ی حه‌بی ژه‌هراوییه‌وه تیرۆری بكات، به‌ڵام ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره به‌ر له ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا.
جگه‌ره‌ی ژه‌هراوی 1960
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1960 و له‌كاتی سه‌ردانیكردنی فیدل كاسترۆ بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جگه‌ره‌ی ژه‌هراوی له ژووری سه‌رۆكی كوبا دانا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی به ژه‌هره‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كانی بێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش شكستیهێنا.
سه‌ده‌فی ده‌ریا
پلانه‌كه خۆی له ره‌نگاوره‌نگكردنی سه‌ده‌فی ده‌ریادا ده‌بینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبی هاوشێوه‌ی سه‌ده‌فی ره‌نگاوره‌نگ له‌ژێر ده‌ریا دابنرێت و پێیدا بته‌قێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ژێرده‌ریاییكردن یه‌كێك بووه له خوولیاكانی كاسترۆ، به‌ڵام پلانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
جلوبه‌رگی ده‌ریایی 1963
دواى ئازادكردنى سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی "كه‌نداوی به‌راز" كه له دژی كاسترۆ هه‌ڵگیرسا و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا دیارییه‌ك بداته كاسترۆ، ئه‌ویش جلوبه‌رگی ژێرده‌ریایی بوو، به‌ڵام ئه‌و جلوبه‌رگه به‌كتریای تایبه‌تی پێوه‌كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاسترۆ تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بكات، به‌ڵام پارێزه‌ره دانووستانكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ره‌تیكرده‌وه.
قه‌ڵه‌می بكوژ 1963
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، توانی رۆنالدۆ كۆپیلای هاوڕێی نزیكی كاسترۆ به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی قه‌ڵه‌مێكی ژه‌هراوی، هاوشێوه‌ی ده‌رزی له جه‌سته‌ی كاسترۆ بدات و بيكوژێت، به‌ڵام به تیرۆركردنی جۆن كه‌نه‌دی، پلانه‌كه دواخرا و جێبه‌جێ نه‌كرا.