كلچدارئۆغلو بۆ ئه‌ردۆغان: ئه‌سه‌د له باب نییه له دیمه‌شقه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په به توندی ره‌خنه له لێدوانێكی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سوریا ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئێمه له په‌رله‌مان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر رێگه‌مان دا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د له "باب" نییه، به‌ڵكو له دیمه‌شقه.
ئه‌ردۆغان رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند "بۆ كوتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی سته‌مكار چووینه سوریا، نه‌ك بۆ شتێكی دیكه"، كه مه‌به‌ستی هێرشی سه‌ربازی توركیایه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له نێوان عه‌فرین و كوبانێ.
كلچدارئۆغلو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌وه قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه و ئیراده‌ی په‌رله‌مان بۆ شتێكی دیكه به‌كار ده‌هێنێت. په‌رله‌مان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆری رێگه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووری دا".
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "ئه‌سه‌د له باب نییه، به‌ڵكو له دیمه‌شقه".
لێدوانی ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی روسیای لێكه‌وته‌وه‌و گوته‌بێژی پوتین به‌بیرهێنانه‌وه‌ی لێك تێگه‌یشتنی پێشووی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی سوریاوه داوای رونكردنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی كرد.