توركیا لێدوانێكی لاڤرۆڤ بە ھەڵە وەردەگێڕێت
K24 – هه‌ولێر
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند لێدوانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە بارەی ھێرش بۆ سەر سەربازانی توركیا بە ھەڵە وەرگێڕدراوه.
لاڤرۆڤ لە كۆنگرەیەكی ھاوبەشی رۆژنامەوانی لەگه‌ڵ ھاوتا توركەكەی لە ئانتالیا گوتبووی "نه سوریا و نە روسیا ھێرشیان نەكردبووە سەر سەربازانی تورك".
لە دەقی وەرگێردراوی لێدوانی لاڤرۆڤ هاتبوو " په‌یوه‌ندیمان به‌و هێرشه نه‌بووه كه كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی تورك، هێزه چه‌كداره‌كانی سوریا ئه‌و كاره‌یان كرد".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌م هه‌ڵه‌یه له وه‌رگێڕانی قسه‌كانی لاڤرۆڤ راستكرده‌وه.
پێشتر حكومه‌تی توركیا، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی له باكووری ناحیه‌ی باب تۆمه‌تبار كردبوو و به‌ڵێنی توڵه‌كردنه‌وه‌شی دابوو.
رۆژی 24 تشرینی دووه‌می رابردوو له ساڵیادی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی روسی له لایه‌ن توركیاوه، سێ سه‌ربازی تورك له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی كوژران و 10 دیكه‌شی بریندار ببوون.
توركیا رۆژی 24 ئابی رابردوو له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به هاوكاری چه‌كداره‌كانی سونه و توركمانی سوریا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانێ و نزیك بووه‌ته‌وه له ناحیه‌ی باب له باكووری حه‌له‌ب.