ترامپ: شه‌ڕى ئيسلامى راديكالى ده‌كه‌ين

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى شه‌ڕى ئيسلامى راديكاڵى ده‌كات.
له ميانى يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له دواى سه‌ركه‌وتنى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكادا، دۆناڵد ترامپ له ويلايه‌تى ئۆهايو ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى هه‌ر وڵاتێك ده‌ربڕى كه شه‌ڕى داعش بكات.
ئه‌و گوتى: ئێمه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا سه‌رده‌كه‌وين و سياسه‌تێكى نوێى ده‌ره‌كيمان ده‌بێت و ده‌ست له رووخاندنى سيستمه‌كانى حوكمڕانى هه‌ڵده‌گرين. ئاماده‌ين هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا بكه‌ين، كه هاوكاريمان ده‌كات له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌وڵ ناده‌ين ده‌وڵه‌تى ديكه بڕوخێنين ياخود ده‌ست له سياسه‌تى ناوخۆييان وه‌ربده‌ين. پێويسته ئه‌مريكا سياسه‌تى ناردنه ده‌ره‌وه و درووستكردنى ديموكراسى له وڵاتانى ديكه بوه‌ستێنێت. هه‌روه‌ها پێويسته ده‌ستتێوه‌ردان به شێوازى نائاگاييانه و نا هۆشيارانه له كاروبارێك نه‌كات كه پێويست ناكات ئه‌مريكا كارى بۆ بكات.
دۆناڵد ترامپ له باره‌ى سياسه‌تى خۆيه‌وه گوتى: پێويسته سياسه‌تمان سه‌رنجى زۆرتر له‌سه‌ر پاراستنى ئاسايشى ئه‌مريكا، له‌ناوبردنى داعش چڕ بكرێته‌وه و هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نييه جگه له شكستپێهێنانى تيرۆر و ئيسلامى راديكاڵى.
ترامپ له 8ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا به بردنه‌وه‌ى ده‌نگى زۆربه‌ى ويلايه‌ته‌كانى ئه‌مريكا هه‌ڵبژێردرا.