وێنه‌ و ڤيديۆ.. شوێنه‌وارى بۆردومانى توركيا بۆ سه‌ر منبج ببينه‌

سوپاى توركيا به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانكردنى شارى منبج
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سوپاى توركيا به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانكردنى شارى منبج و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شاره‌، كه‌ هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى لێيه‌.

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، به‌رده‌وامن له‌ گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كان.

گوتيشى: له‌ ئاكامى بۆردومانى سوپاى توركيادا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى دانيشتووى ناوچه‌ بۆردومانكراوه‌كان بوونه‌ته‌ قوربانى.

توركيا رايگه‌ياندووه‌، كه‌ رێگه‌ نادات يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌ شارى منبج و ده‌وروبه‌رى بمێننه‌وه‌.

منبج له‌ ئاكامى پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى 73 رۆژه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌ ده‌ستى داعش رزگار كرا.