ئێران: كه‌نداومان كۆنترۆڵ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ركانى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران رايگه‌ياند، به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵى گه‌رووى هورمز و كه‌نداويان كردووه.
به‌رپرسى به‌دواداچوونى شوێنبزره‌كان له ئه‌ركانى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران عه‌ميد باقر زاده گوتى: گه‌رووى هورمز و كه‌نداو ناوچه‌يه‌كى ستراتيژين و ئێران به سانايى توانيويه‌تى هه‌ژموونى سه‌ربازى خۆى به ته‌واوه‌تى به‌سه‌رياندا بچه‌سپێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتى ئێران به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بمێنێته‌وه و پێداويستييه‌كانى ئه‌و مانه‌وه‌يه‌ش دابين بكرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارس بڵاويكردووه‌ته‌وه.
شه‌ش وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام دژايه‌تى خۆيان بۆ هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر ئاوى كه‌نداو و رێڕه‌وى كه‌شتيگه‌لى بازرگانى جيهانيدا ده‌ربڕيوه.