به‌فه‌رمی فیفا ناوی 3 به‌ربژێری بۆ باشترین یاریزانی جیهانی راگه‌یاند
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا ناوی 3 به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2 دێسێمبه‌ری 2016، فیفا به فه‌رمی ناوی 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌وڵاتی باشترین یاریزانی جیهان راگه‌یاند كه پێكهاتوون له كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجێنتینی یانه‌ی بارسێلۆنا و ئه‌نتوان گریزمان ئه‌ستێره‌ی فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش فیفا، ناوی 3 به‌ربژێری راگه‌یاند كه پێكهاتوون له ناوی 3 به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری جیهان ئاشكرا كرا (زینه‌دین زێدان ـ راهێنه‌ری ریال مه‌درید)، (فێرناندۆ سانتۆس ـ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتووگال) و (كلاودیۆ رانیێری ـ راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی)
بڕیاره به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ له شاری زیورخی وڵاتی سویسرا له 9/1ـی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.