كوردستانی نوێ هێرش ده‌كاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له وتارێكدا ناراسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی توند له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گڕیت و باس له تیرۆری فیكری سلێمانی ده‌كات.
وتاره‌كه له ژێر ناوی " سلێمانی جاران وا نه‌بوو" نووسراوه و باس له "په‌روه‌ده كردنی نەوەیەکی پۆپۆلیستی، خۆپەرستی، بێ دەربەستی، هەلپەرست له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی" ده‌كات "كه وه‌ك رۆبۆت ئاراسته ده‌كرێن".
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م خۆپه‌رستییه‌ی نه‌وه‌ی پۆپۆلیستی سلێمانی كه باسی كردووه ده‌ڵێت "لەگەڵمی یان دوژمنمی، هەرچی وەک من بیردەکاتەوە پاک و مەعسومە، ئەوانی دیکە خەتابار و نەشیاو و نالەبارن»،ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش به "فەلسەفەی پەروەردەکردن و گەوجاندنی ئەو نەوه‌یە" ده‌زانێنت.
ئه‌م دانپێدانه‌ی كوردستانی نوێ تا ئه‌و ئاسته چووه‌ته پێش و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پۆپۆلیستانه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیوویه‌تی: "نەوەیەک ئامادە بوو دەست بخاتە ناو دەستی مەترسیدارترین تووشبوانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی بۆ بەدیهێنانی هەندێک ئامانجی بچووکی کاتی کورت مەودا."
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س یان لایه‌نێك بهێنێت، باس له به‌رچاوڕوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌كات كه "ئێستا به‌رچاویان رۆشن بووه و ده‌زانن ئەو رووناكیبه‌ی ئەوان لە شەوه‌زەنگدا هیوای رووناککردنەوەی رێگا و کونجە تاریکەکانیان لەسەر هەڵجنی بوو، ئیدی ئەویش لەبری رێگا گشتی و کونجە تاریکە گەورە تاریکەکان لە سەودا سیاسییەکاندا تەنیا بۆ رووناککردنەوەی بەرپێی هەندێک بەرژەوەندیخواز بەکاربرا."
به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه كه پێیان وایه به‌رچاویان روون نه‌بووه و ژماره‌شیان زۆره، پیویستیان به چاره‌سه‌ری و كات هه‌یه بۆ بۆ پەراندنی ئەو په‌تایانه‌ی ئالودەی کراون.
هه‌روه‌ها وتاره‌كه‌ی كوردستانی نوێ تیشك ده‌خاته سه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی و به ناراسته‌وخۆ به گۆڕان ده‌ڵێت " ئاخر کەسێک ئەگەر تا نەیگرتبێ و پەتا لێڵایی نەخستبێتە بەرچاوی دەبێ بزانێ و ئاگای لەوە بێ کێکی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەوە و لەوەش وردتر کیکی دەسەڵاتی سلێمانی چۆن و بەسەر چەند بەشدا دابەش کراوە. بەتایبەت ئەو قاشانەی هەڵای دنیایان لەسەر نانەوە تا بۆیان خرایە سەر قاپەکەی خۆیان. کەچی ئێستا بۆ زەرەرمەندبوونێکی پۆپۆلیستێکی هاوبیر و لە دەستە وتاقمەکەی خۆیان دەستی خەتا بەسەر و گەردن و یەخەی «دەسەڵاتدارانی سلێمانی» دا دەسڕن".
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه له كۆتاییدا بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنێت نووسیویه‌تی "تا و لێڵایی سەرچاوتان بە جۆرێکە کە ئاگاتان لە قاپەکەی خۆشتان نییە، چەند قاشتان لەبەردەستە لە کێکی دەسەڵاتی ئەم شارە"