كوردستان 24 شادى بۆ خێزانێكى ئاواره ده‌گێڕێته‌وه
باشووری کوردستان
داعش
كه‌مپى حه‌سه‌ن شام
ئاواره‌كان
مووسڵ
شه‌ڕى مووسڵ
پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ
ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ
كوردستان 24
K24 – حه‌سه‌ن شام:
بنەماڵەیەكی ئاوارەی موسڵ دوای ساڵێك لە ونكردنی كوڕەكەیان لە كەمپی حەسەن شام بە دیداری كوڕەكەیان شاد دەبنەوە.
په‌يامنێرى كوردستان 24، ئه‌فسانه شا محه‌ممه‌دى له كه‌مپى حه‌سه‌ن شام ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له نزيكه‌وه شاهێدى ديمه‌نه‌كانى به‌يه‌ك شادبوونه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه بووه.
خێزانەكە باس لە بێ ھیوای خۆیان دەكەن لە دیارنەمانی رۆڵەكەیان و دەڵێن: بەھۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لێك دابڕاین، بەڵام به‌يه‌ك شاد بوونەوەیان ھیوای بۆ بنەماڵەكەیان گەڕاندووەتەوە.