بەشێكی زۆر لە بەندكراوانی ئێران كوردن

"زۆربەیان سزای درێژخایەنیان بۆ دەبڕدرێتەوە"
kurdistan24.net

 

K24 - ھەولێر

رێژەی بەندکراوە سیاسییەکانی ئێران بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک لەسەر سێی ھەموو بەندکراوە سیاسییەکانی ئێرانیش کوردن، گوتەبێژی کۆمەڵەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە جنێڤ بە کوردستان24 گوت، زۆربەیان سزای درێژخایەنیان بۆ دەبڕدرێتەوە، بەڵام لە ناو دەسەڵاتی دادوەری ئێران وەک بەندکراوی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێ.

ئاماری بەندکراوانی سیاسی لەئێران رۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە و رێژەی کوردەکانیش لەھەموو نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران زیاترە، گوتەبێژی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەجنێڤ ئەنجامی بەدواداچوونەکانی رێکخراوەکەیانی بۆ کوردستان24 دەخاتەڕوو.