كوژرانی به‌غدادی ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌واڵگری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له كوشتنی "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌واڵگری به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوه‌نده میدیاییه‌كاندا باس له كوژرانی"ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه،سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه سه‌ركرده‌كانی داعش له شاری "ره‌ققه" و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری "ئه‌لبوكه‌مال" خه‌ریكی كاره‌كانیانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها راگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دیكه‌ش دوورن له راستییه‌وه كه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه گوایه داعش سه‌ركرده‌كانی گواستبێته‌وه بۆ شاری موسڵ تا رێبه‌رێكی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه دیاری بكه‌ن.
پێشتریش چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" له میدیاكان و ناوه‌نده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام له رۆژی 3/11/2016 دا جارێكی دیكه به‌غدادی به په‌یامێكی ده‌نگی كه ئاراسته‌ی چه‌كداره‌كانی كرد ده‌ركه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن سه‌رچاوه سه‌ربازیی و ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه چه‌ند جارێك ئه‌و ناوچانه ئاشكرا كران كه به‌غدادی تێیدا ده‌مێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پێشتر گوته‌بێژ به ناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی"ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی" رایگه‌یاندبوو" ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له ناوچه‌كانی نێوان هه‌ر دوو قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و به‌عاج دایه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا بڵاویكردبووه‌وه كه كه‌سێك له‌ناو موسڵ ده‌ستی به ناردنی په‌یامی تێكست بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له به‌غدا كردووه و له‌و تێكستانه‌دا كه ئاژانسه‌كه بینیوویه‌تی نوسرابوو" ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش زۆر توندره‌وتر بووه و جموجوڵه‌كانی راگرتووه و خۆی پیشان نادات و له ژێر زه‌ویدا ده‌ژیت كه چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تونێلییان لێیداوه بۆ ناوچه جیاوازه‌كان درێژ ده‌بنه‌وه و به بێ پشتوێنی بۆمبه‌كراو ناخه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گرتنیدا، خۆی بته‌قێنێته‌وه".
له په‌یامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی له ناوخۆی داعش روو ده‌دات، ئاشكرا ده‌كات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی ئه‌مریكا.
گوتیشی به‌غدادی گومانی له‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانیشی هه‌یه، "پێشتر نوكته‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌گێرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كاره ناكات".