دوو چه‌كداری دیكه له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان24 له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، ئێستا له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای شاری ده‌ربه‌ندیخان دوو چه‌كداری دیكه له "توونی بابا عه‌مره" كه‌وتوونه‌ته ئابڵۆقه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و هه‌ر دوو چه‌كداره‌كه كوژراوون.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه به كوردی قسه‌یان كردووه و پێشبینی ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوی داعشبن یان ئه‌ندامی رێكخراوێكی نزیك له داعشبن له گوندی"پونگڵه" ی خوارووی ده‌ربه‌ندیخان بینران و له ئاكامدا شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كداره‌كان روویدا،دوو له‌و چه‌كدارانه خۆیان ته‌قانده‌وه و یه‌كێكی دیكه‌شیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا،به‌ڵام گومانی ئه‌وه ده‌كرا كه جگه له‌و سێ چه‌كداره دوو چه‌كداری دیكه‌ش مابن كه هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا خۆیان حه‌شاردابێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرانی كوردستان24 رایانگه‌یاندووه: هێشتا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی چه‌كداره‌كانی تێدا بینراوون سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ن و كه‌مێك پێش ئێستا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه هێشتا دوو چه‌كداری دیكه ماوون و ئێستا له ناوچه‌ی"توونی بابا عه‌مره" كه‌وتوونه‌ته گه‌مارۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و هه‌ر دوو چه‌كداره‌كه‌یان كوشتووه و له‌و شه‌ڕ و رووبه‌روو بوونه‌وانه‌شدا هاوڵاتییه‌ك شه‌هید بووه، به‌ڵام تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دان و نازانرێت چه‌كداری دیكه‌یان ماوه یان هه‌موو چه‌كداره‌كان كوژراوون.
هه‌ر له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆوه قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن به كوردستان24 رایگه‌یاند ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئایا هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه بوون چه‌ند رۆژ پێش ئێستا دوو هاووڵاتیان له سنووره‌كه كوشت.
رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه هه‌واڵی كوژرانی دوو هاووڵاتی سڤیل له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك له سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بڵاوكرایه‌وه و له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام هێزه ئه‌منییه‌كان چاودێری جوڵه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن.
ئه‌وكات رزگار واحید، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، تایبه‌ت به كوردستان 24 گوتی: "من له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان چوومه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه وه‌سفی چه‌كداره‌كانی وا كردووه كه دوو چه‌كداری قژدرێژبووبن".
راشیگه‌یاند برینداره‌كه پێی گوتووه: "دوو چه‌كداری قژدرێژ داوایان لێكردین تا سه‌نگاو بیانبه‌ین، به‌ڵام كاتێك گوتمان با ته‌له‌فۆن بۆ ئاسایش بكه‌ین، ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد".
له ئاكامی ته‌قه‌كانیش، دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره.