ئه‌م پیاوه چینییه 321 كه‌سی له خۆكوشتن په‌شیمان كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 13 ساڵه، كۆتایی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، پیاوێكی چینی نزیكه 20 كلیۆمه‌تر به پێ ده‌بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته به‌ناوبانگترین شوێنی چین، كه زۆرترین رێژه‌ی خۆكوشتنی تێدا تۆمار ده‌كرێت.
چین شین، ته‌مه‌ن 48 ساڵ، كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی لۆجیستییه، رۆژانی كۆتایی هه‌فته، كه پشووه، ده‌چێته سه‌ر پردی رووباری یانگ تسی، له شاری نانجینگ چین، بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن و خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرده به‌رزه بخه‌نه خواره‌وه.
بنیاتنانی ئه‌و پرده له ساڵی 1968 ته‌واوبووه و به گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ساڵی 2006، زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پرده خۆیان خستووه‌خواره‌وه و كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
هه‌رچه‌نده پرده‌كه به یه‌كێك له شانازییه پیشه‌سازییه‌كانی چین داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌م شوێنی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل و هه‌م هێلی ئاسنینی بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و پرده بووه‌ته نیشانه‌ی مه‌رگ لای چینییه‌كان.
له ساڵی 2003ه‌وه تاكو ئێستا، چین شین، 321 كه‌سی له مردن رزگاركردووه و له كۆتاییهێنان به ژیانی خۆیان، په‌شیمانی كردوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش په‌نابه‌ربوونه و به هۆی بێهیوابوون له ده‌ستكه‌وتنی كار له‌و شاره پیشه‌سازییه گه‌وره‌یه، هه‌وڵی خۆكوشتنییانداوه، چونكه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، پێیان "شه‌رم" بووه به‌و شێوه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتوون.
ئه‌و پیاوه، له كاتی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه، هه‌موو توانا جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وییه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه رزگاربكات كه ده‌یانه‌وێ خۆیان بخه‌نه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن.
چین شین یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به هۆی بێهیوابوونی له ده‌ستنكه‌وتنی كار، ویستوویه‌تی له‌سه‌ر پرده‌كه خۆی بخاته‌خواره‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوشارییه‌كانی خۆیه‌وه، كه پزیشكی دڵه، په‌شیمان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و پیاوه دوای رووداوه‌كه، بڕیاریداوه هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكات، كه بێهیوابوونه و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پرده‌كه خۆیان بخه‌نه خواره‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم هێشتا ئومێد ماوه له ژیان و هیوایان بۆ بگه‌ڕێنمه‌وه".
شین چین له ساڵی 1990ه‌وه له گوندێكی هه‌ژاره‌وه هاتووه‌ته نانجینگ و ئه‌و كاته‌ش ته‌نها 50 كیلۆ برنجی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌و شاره‌ی كه پێی نامۆیه، له‌برسان نامرێت.
پێشتریش ئه‌و شاره پایته‌ختی هه‌رێمی جیانگسو بووه و به گرنگترین شاری چین داده‌نرێت، كه مێژووی كۆنی چین به ئێستای ئه‌و وڵاته ده‌به‌ستێته‌وه.
چین شین، رۆژانه‌ی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێری 8ی به‌یانییه‌وه تا 5ی ئێواره، له‌گه‌ڵ دوو هاوكاری خۆی، كه توێژه‌ری بواری ده‌روونناسین له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌و ناوچه‌یه، دێنه نزیك پرده‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆڕایی راوێژ به‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه پێویستیان پێیه‌تی، یاخود به‌هۆی بێهیواییه‌وه هه‌وڵی كۆتاییهێنان به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل