رێناس جانۆ: به‌غدا نايه‌ته ژێر بارى داواكارييه‌كانى كورد
K24 – به‌غدا:
رێناس جانۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى رايگه‌ياند، پێشنيازى يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ په‌سند كراوه و ئه‌جێنداى سياسى له پشتييه‌وه هه‌يه و رێككه‌وتنێكى سياسى بووه و بودجه زۆر لاوازه و به‌غدا نايه‌ته ژێر بارى داواكارييه‌كانى كورد.
گوتيشى: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌وان سياسييه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لايه‌نى ئيئتلافى نيشتيمانييه.
هه‌روه‌ها گوتى: پرۆژه‌ى بودجه زۆر لاوازه و له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى پێشمه‌رگه‌دا نييه و داواكارييه‌كانى ئێمه‌ى تێدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
رێناس جانۆ هه‌روه‌ها گوتى: پارتى داوايكردووه، بودجه‌ى پێشمه‌رگه له ياساى بودجه‌دا بچه‌سپێت.
ئه‌و نوێنه‌ره گوتيشى: ناكۆكييه‌كانى ناو يه‌كێتى سه‌رى له ئێمه‌ش شێواندووه و به تايبه‌تى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێمه به‌رنامه‌مان نه‌بوو، دانيشتنى ئه‌مڕۆ به‌جێبهێڵين، به‌ڵام ئێمه ناچار بووين ئه‌و بڕياره بده‌ين.
رێناس جانۆ سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێستا عێراق به‌ره‌و ديكتاتۆريه‌تى زۆرينه ده‌چێت و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌يه كه 13 ساڵه كاريان پێكراوه.
له باره‌ى مادده‌كانيشه‌وه گوتى: ئه‌و ماددانه‌ى په‌سند كراوون، هه‌مان ئه‌و مادانه‌ن كه له لايه‌ن به‌شێك له هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كانه‌وه دانراوون، ئه‌جێنداى سياسى له پشتيانه‌وه‌يه و زانيارى پشتڕاستكراومان له به‌رده‌سته كه ئه‌و بودجه‌يه وه‌ك بۆسه‌يه‌كه بۆ خودى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى فراكسيۆنى پارتييه‌وه گوتيشى: گرنگترين كارت و به‌رنامه يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستييه و فراكسيۆنى پارتى فراكسيۆنێكى ئاسان نييه هه‌رچييان بوێت به‌سه‌ريدا بيسه‌پێنن.
له باره‌ى بابه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ خستبوويانه‌ڕوو، رێناس جانۆ گوتى: ئه‌وان به مه‌به‌ست له باره‌ى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه ده‌سته‌واژه‌ى (گواستنه‌وه)ى نه‌وتيان به‌كارهێناوه له برى (هه‌نارده‌كردنى)ى نه‌وت ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سته و ده‌يانه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن.