سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رێنزی رایگه‌یاند ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌نگده‌رانی ئیتاڵیا به جیاوازییه‌كی زۆره‌وه شكستیان به پلانه‌كه‌ی هێنا بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووری وڵات بۆ به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و هه‌رێمه‌كان.
راپرسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ر داوای رێنزی ئه‌نجامدرا كه بۆ خۆیشی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كه‌مپینه ده‌كرد بۆ ده‌نگهینانی پرۆژه‌كه‌ی.
ماتیۆ رێنزی 41 ساڵی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیایە و پاش شكست له راپرسی ده‌ستوور رایگه‌یاند دوا كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌كات و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئیتاڵیا سێرگیۆ ماتارێلا ده‌كات كه له كاتی بانگه‌شه‌ی گۆڕینی ده‌ستوور به‌ڵێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دابوو، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ی بۆ گۆڕینی ده‌ستوور سه‌ر نه‌گرێت و به‌رپرسیارێتی ئه‌م شكسته‌شی به ئه‌ستۆ گرت.
ئۆپۆزسیۆنی ئیتاڵیا به كه‌مپینی 5 ستار له راپرسی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و رێنزی ته‌نیا كه‌مێك زیاتر له 40% پشتگیری ده‌نگده‌رانی ئیتاڵیا بۆ پلانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئیتاڵیا به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری، تووشی داكشانێكی بێ وێنه‌ی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بۆته‌وه و پاش یۆنان و ئیسپانیا، به وڵاتی سێیه‌م له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ژمار ده‌كرێت كه تووشی قه‌یرانی ئابووری ببێته‌وه.