بەفر بەڕێوەیە

"شەپۆلێكی سەرماوسۆڵ روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات"

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمشەو شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان دەكات.

فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو بگۆڕێت، شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەكانی كوردستان دەكات".

بەڕێوەبەری كەشناسی روونیكردەوە: "بە گوێرەی پێشبینیەكان درەنگانی ئەمشەو بارانبار لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی ببارێت و رەنگە ناوشارەكان تەنھا سنووری پارێزگای دھۆك بگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بەفر لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی دەبارێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە رۆژی چوارشەمەی ئەم ھەفتەیەوە شەپۆلێكی سەرماوسۆڵ روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و لە شەودا لە ھەندێك شوێن پلەكانی گەرما بۆ ژێرسفری سیلیزی دادەبەزێت".