ئه‌ندامێكی تیمی تره‌مپ: كورد كاریگه‌رترین هێزه له شه‌ڕی دژی داعش
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی تیمی دۆناڵد ترامپ بۆ كاروباری سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كورد هێزێكی به كاریگه‌ره له شه‌ڕی دژی داعش و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماری بێ‌س لۆنگ له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی توركی له‌باره‌ی هه‌لوێستی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كورد له سوریا رایگه‌یاند ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش له سوریا له‌گه‌ل كوردانی سوریا پیكه‌وه كار كرد كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ن و پێشی وایه كورد له شه‌ڕی دژی داعش زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون و یه‌كێ له سه‌ركه‌وتووترین گرووپه‌كانن له شه‌ڕی دژی داعش.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "كوردانی عێراق و سوریا تا ئه‌مڕۆ به كاریگه‌رترین هێزن و خواستی ئێوه بۆ كشاندنه‌وه‌یان له به‌ره‌كانی جه‌نگ، سنووردار كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناییه‌كانیانه".
گوتیشی "پرسی سه‌ربه‌خۆیی كورد له عێراق به شیوه‌یه‌كی جیاوازه له سوریا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوردانی عێراقیش جیاوازه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ندین شوێنی هه‌ولێر و كوردستانی عێراقی هه‌ن".
ماری بێ‌س لۆنگ له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوشی كوڕ له وه‌زاره‌تی به‌رگری له كاتی هه‌ردوو وه‌زیر رومسفێلد و گه‌یتس ئه‌ركی یاریده‌رده‌ری هه‌بووه و به‌رپرسیارییه‌كی هه‌ستیار له پێنتاگۆن هه‌بووه و له ساڵی 2015 كه‌مپینی میت رۆمنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیوه برد و له مانگه‌كانی كوتایی به‌شداری كه‌مپینی ترامپ ببوو.