ئۆپۆزسیۆنی سوریا: داوای گێڕانی رۆڵی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا له سوریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌نه‌س عه‌بده به پێداگری له‌سه‌ر پێویستی گێرانی رۆلی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له سوریا، داوای كرد هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت
عه‌بده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له نوسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌ولێر رایگه‌یاند سه‌رۆك بارزانی دۆستێكی به وه‌فای گه‌لی سوریایه و چه‌ندین پرسمان له‌گه‌ڵی تاوتوێ كرد.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا كرد.
هه‌ر له باره‌ی پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گوتی " پێشتریش گوتوومانه گه‌ڕانه‌كه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌بێته هۆكاری بۆ سه‌قامگیری و ئارامی. پێشمه‌رگه هێزێكی نیشتمانییه، هیوادارین به زووترین كات بگه‌ڕینه‌وه بۆ سوریا و ببنه به‌شێك له سوپای ئازاد، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی سوریا بگاته ئامانجه‌كانی.
لێدوانی عه‌بده پاش ئه‌وه هات كه رۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو و باسیان له داوین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی سوریا و به‌تایبه‌تی ره‌وشی مرۆیی له شاری حه‌له‌بیان كردبوو.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی توركیا له‌بواری سه‌ربازییه‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات و توانیومانه به یارمه‌تی توركیا داعش له چه‌ندین ناوچه وه‌ده‌ر بنێین.
سەبارەت بە رەوشی حه‌له‌بیش رەخنە لە كۆمەڵی نێودەڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان گرت و گوتی خەمساردن بەرامبەر دۆخی حەلەب و نابێت بۆشایی لە ئیدارەی ئەمریكا ببێتە ھۆی بێ دەنگی بەرامبەر رەوشی حەلەب.
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كرد و به پشتگیری روسیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌درێت.