مانچێسته‌ر سیتی ماڵی وێران بوو
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند بڕیاریدا 3 یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی كه پێكهاتوون له ئه‌گوێرۆ بۆ 4 یاری، فێرناندینۆ بۆ 3 یاریی، ئۆتامێندی بۆ یه‌ك یاریی سڕ بكات.
ئاگوێرۆی ئارجێنتینی له یاری شه‌ممه‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر چێڵسی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و به‌هۆی ئه‌و سزایه‌شه‌وه ناتوانێت له یارییه‌كانی داهاتوو به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی و واتفۆرد و ئارسێناڵ و هال سیتی یاریی بكات.
ئه‌مه جاری دووه‌مه ئه‌گوێرۆ له‌م وه‌رزه‌دا سزا بدرێت، كه پێشتریش بۆ 3 یاریی سڕ كرا دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئۆگه‌ستی رابردوو له وینستۆن ریدی به‌رگریكاری وێستهامی دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فێرناندیندۆ به‌هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر چێڵسی دوای لێدانی له فابریگاس به كارتی سوور كرایه‌وه ده‌ره‌وه و به‌و هۆیه‌وه بۆ سێ یاری داهاتوو ناتوانێت یاریی بكات.
دواینیشیان نیكۆلاس ئۆتامێندیه و ته‌نیا له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی هه‌ڵگری ناسناو ئاماده نابێت و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی، كه له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی پێنجه‌م كارتی زه‌ردی وه‌رگرت.
ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گوادریۆلا له یارییه‌كانی داهاتوو قوڕس ده‌كات و ناچاری ده‌كات پشت به یاریزانه‌كانی دیكه ببه‌ستێت.