یانه‌ی هه‌ولێر تامی یه‌كه‌مین شكستی یه قورگی یانه‌یه‌كی به‌غدا دا كرد
یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی كرد و یه‌كه‌مین شكستی تووشی یانه بهغدادییهكه كرد، كاتێك یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌گه‌یشتن، له خولی 12ـی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د قه‌دوری پیشه‌گه‌ری سووری به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دوای تێپه‌ڕبوونی 12 خوله‌كی دیكه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 24 یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌مین گۆڵی خۆی له رێگه‌ی بارزان شێرزاد تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گهمتربوون، له خوله‌كی 73 ناوبژیوان به كارتی سوور یاریزانێكی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی فڕێدایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه، دوای 10 خولهك هه‌مان سیناریۆی ده‌ركردنی یاریزانان به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێریش دووباره‌بووه، كاتێك كامه‌ران خالید له خوله‌كی 83 له نێو ناوچه‌ی سزا به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئه‌مانه دووه‌مین كارتی زه‌ردی به‌روویدا به‌رزكرایه‌وه و چووه ده‌ره‌وه یاریگه و لێدانی سزاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا، دواتر ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، به‌مه‌ش یانه هه‌ولێرییه‌كه دوای 223 رۆژ توانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری تۆمار بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له كۆی 10 یاری، دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی 12 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌مانه له كۆی 10 یاری ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 5 سه‌ركه‌وتن و 4 یه‌كسانبوونه و شكستێكه، به 19 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه وه‌ستا.