هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای گفتوگۆکردن و كۆبوونه‌وه لەگەڵ لایەنە سیاسيیەکان لە شاری ھەولێر بڕیاربوو سەردانی شاری سلێمانیش بکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆببیتەوە, بەڵام بەھۆی کێشەکانی ناو یەکێتیەوە سەردانەکە دواکەوت.
ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردراوه ھەردوو باڵەکە پێکەوە پێشوازی لە شاندی پارتی بکەن.
دوای په‌یامه‌كەی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان شاندێكی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان پێكهێنا و تا ئێستا له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی و لایه‌نه توركمانی و كریستیانه‌كانی كردووه.